ئەحمەد شەراع رابەری حکومەتی نوێی سوریا راگەیاند کە گروپەکانی چەکداری سوریا لە ژێر بانی وەزارەتی بەرگری کۆدەبنەوە.
ئەحمەد شەراع جۆلانی فەرماندەی هەیئەتی تەحریری شام لەگەڵ رابەرانی گروپەکانی دیکەی سوریا کۆبوویەوە.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵەکانی سوریا، گروپەکان لەبارەی کۆبوونەوە لە ژێر بانی وەزارەتی بەرگری رێککەوتن.
لە راگەیەندراوەکە باس لە شێوەی رێککەوتنەکە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نەکرا.
گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ٢٧ی تشرینی دووەم دەستی بە ئۆپڕاسیۆن لە دژی حکومەتی بەشار ئەسەد کرد و لە دوای ١٢ ڕۆژ لە ٨ی کانونی یەکەم دیمەشقی پایتەختی کۆنترۆل کرد و کۆتایی بە رژێمی ٦١ ساڵە بەعس و بنەماڵەی ئەسەد هێنا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەڵمەتێکی فریاگوزاری بە بڕی ٥٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلاری بۆ دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکان لە سوریا دەستپێکردووە.
فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری سەر بە هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان لە شاری ئاکتاوی وڵاتی کازاخستان کەوتە خوارەوە و ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر خێمەکانی کە ئاوارەکانی غەززەیی تێدا دەمان و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ مەدەنی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
حەماس راگەیاند کە بەهۆی هەنێک مەرجەکانی نوێی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لەبارەی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر رێککەوتن دوادەکەوێت.